به‌ڵێ فێر ده‌بین یان بێ فێر بوون, له خوێن و ره‌گه‌زمان دایه، چۆن له دایک ده‌بین به بێ فێر بوون بگرین و بچریکێنین، هه‌ر ئاوا به هاسانی و به ڕوونی ئاوێکی زوڵالیش، ده‌زانین باز بده‌ین،چرکه‌کان تێپه‌ڕ که‌ین و له ناخۆشترین ساته‌کانی ژیانمان ته‌نیا یادێکی بێ ڕه‌نگ و ڕوو بهێلێنه‌وه.له‌بیرمانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازار و ناخۆشی و به‌تاڵیه‌ی ژیانی ئه‌و به ملیارد مرۆڤه‌ی سه‌ر زه‌وی ئیستا و به ملیارد مرۆڤه‌کانی پێش ئێمه و زه‌وی پێشوو و ئه‌وانه‌ی داهاتووش، له نێو مێشک‌دا، سێلوله‌کان پیرتر ده‌کا و ئیزنی پێشکه‌وتن و هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه نادا به‌ڵام وا نیه،من و تۆ و هه‌زاران مرۆڤی تر ده‌که‌وین و بریندار ده‌بین و سه‌رمان ده‌شکێ و دڵمان له‌ت له‌ت ده‌بێ و ماشێنی کوک کراوی نه‌فه‌سه‌کانمان جاری وایه ماندوویه و ڕاوه‌ستاوه، هه‌ڵده‌ستینه‌وه. راست ده‌بینه‌وه و له‌بیر ده‌بینه‌وه و به‌ره‌و پێشێ ده‌ڕۆین. له پیش ئێمه‌دا چی هه‌یه که ئاوا هه‌موو بۆی ده‌چین و بۆی فیدا ده‌که‌ین و بۆی هه‌وڵی بێ وچان ده‌ده‌ین؟دیپلۆمێکی باش؟سروه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندێ؟نیوبانگ و مه‌شهوربوون؟مێردێکی یان ژنێکی باش و منداڵی جوان و به مێشک که بتوانی ئاوڕی لێ ده‌یه‌وه و بڵێی هی منه؟فێر بوون؟فیر بوونی چێ؟بۆچی؟له‌زه‌ت و خۆشی؟بۆچی ؟ هه‌تا که‌ی؟
به‌ڵێ،ئێمه ده‌ڕۆین وده‌ڕۆین ونازانین به‌ره‌و کوێ و پێمان وایه ده‌زانین و زانیومانه.جاری وایه بۆ تێپه‌ڕ کردنی ڕێگایه‌ک که نازانین به‌ره‌و کوێمان ده‌با،دڵ ده‌شکێنین، سه‌ر دێشێنین،ئازار ده‌ده‌ین و جێگای برینه‌کان ساڕ‌ێژ ناکه‌ینه‌وه،هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆین.گرینگ ئه‌وه‌یه بڕۆین و هیچی تر.بڕۆین بۆ چی؟بژین بۆچێ؟
ئێمه چاره‌یه‌کمان جگه له ژیان و ژین کردن نیه.ده‌توانی له نیوه‌ی ڕێگا نه‌فه‌ست ڕاگری و مالئاوایی لێره و له‌و ڕێگایه بکه‌ی به‌ڵام که‌چی؟بۆچی؟تۆ هیچ ڕێگایه‌کی سێهه‌مت نیه بۆ هه‌لبژاردن.نه ده‌توانی بگه‌ڕێیه‌وه ، نه زوویی و خێرایی ماشێنی ژیانت زۆر که‌ی. تۆ ته‌نیا بۆت هه‌یه له‌و سه‌ده‌یه و له‌و شوێنه بژی و ڕێگاکه که وه‌ک هه‌میشه نازانی بۆ کوێت ده‌با و بۆ ده‌بێ بڕۆی تێپه‌ڕ که‌ی.
من هه‌م چوونکه بیر ده‌که‌مه‌وه، چوونکه نه‌فه‌س ده‌کێشم؟ئه‌وه یانی بوون؟هه‌موو فێعلێک یانی بوون ئه‌گه‌ر وایه.ده‌ڵێن له محه‌به‌ت و ئه‌وین و دڵۆڤانیدا ده‌توانی مانایه‌کی جوانتر به‌و ڕێگایه بده‌ی. به‌ڵێ ، ده‌توانی،ئه‌وه‌یان ده‌توانی،تۆ و من ده‌توانین ڕێگاکه وه‌ک داری کریسمه‌س به چه‌ند گوڵدانێک مێهر و به چه‌ند دانه گوڵی ئه‌وین و لامپی دڵۆڤانی بڕازێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دووپات بوونه‌وه و ناتوانیمان له هه‌ڵبژاردن و ژین کردن و ڕێگا پێوان وڕۆیشتن، فه‌رامۆش که‌ین.