ئه‌وجاره‌یان نه‌نووسینم لێره به دلخوازی خۆم بوو، نه له‌به‌ر نه‌بوونی کات و له به‌ر نه‌بوونی بابه‌ت بۆ باس کردن و نه له‌به‌ر له ده‌ستچوونی ئاوات و هیوایه‌ک بۆ ده‌ربڕین، ئه‌وجاره‌یان بیرم کرده‌وه وه‌ک هه‌میشه، به پێچه‌وانه‌ی داواکاری مایا، ژنه ڕه‌شه‌که‌ی ساحێلی عاج که وتی مه‌هێڵێ مێشکت زیاتر له‌و ڕاده‌یه‌ی له توانای دایه بیره‌کان له خۆیدا بئاخنێ ، چوونکه بیر کردنه‌وه جاری وایه له کار کردنت دوور ده‌خاته‌وه،ئه‌وجاره‌یان زۆرم بیر کرده‌وه له نووسین و نه‌نووسینم لێره،من له‌به‌ر ئه‌وه به کوردی لێره نانووسم که زمانی کوردی بپارێزم یان له ڕقی فارسێک که به زمانی زگماگی خۆی ده‌نووسێ منیش بڵێم با ئه‌گه‌ر ده‌نووسم با که‌مێک به کوردی و کولتوری کورد و بلۆگی کوردی زیاد که‌م، به‌ڵکوو نووسینم زیاتر بۆ ئه‌وه هه‌ڵبژاردووه که تۆمار که‌م، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌که‌م و بیری لێ ده‌که‌مه‌وه، تۆمار بکه‌م .بیرکردنه‌وه‌یه‌ک که ته‌نیا میراتی وڵاتی دایکمه و خاڵی هاوبه‌شی من و کورده‌کانی تر که به بیر کردنه‌وه‌ی زۆر به تایبه‌ت له هه نده‌ران مه‌حکوم بووین،من ئه‌گه‌ر ده‌نووسم ده‌بێ لێم تێ بگه‌ن، ئه‌وانه‌ی لێره تێ ده‌گه‌ن و کۆدی پیته‌کان له نێو مێشکیاندا مانا ده‌که‌نه‌وه کوردن و به کوردی ده‌نووسن و ده‌خوێنن، ئه‌و انه‌ی کوردن و کوردی خوێندنه‌وه و نووسینی کوردی به پیتی سۆرانی نازانن یان کوردن و نازانن بخوێننه‌وه و یان کورد نین ، ناتوانن لێم تێ بگه‌ن.بۆ من گرینگه لێم تێ بگه‌ن.ئه‌گه‌ر به ئینگلیسی بنووسم، هه‌رچه‌ند شکم هه‌یه هه‌موو وشه و دێڕه‌کانم به شێوه‌ی زمانی دایکم بتوانم به زمانی دیکه بگه‌یێنم، دیسان زۆر کورد و ناکورد هه‌ن نازانن و لێی تێ ناگه‌ن، به فه‌رانسه‌وی هه‌رواتر، به فارسیش نابێ، به کوردیش ئه‌وه دیسان وایه، من ده‌بێ چ زمانێک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لێم تێ بگه‌ن به کاربهێنم؟ خۆ هوونه‌رمه‌ندیش نیم شکڵ و ڕه‌سم و دیمه‌ن و ده‌نگێک که هه‌موو مرۆڤه‌کان تێ ده‌گه‌ن بزانم. ئایا نووسینی من به کوردی و به پیتی سۆرانی ئه‌وه‌نده‌ی کاناڵ و که‌لێنه‌م بۆ ناسینی کوردی کوردی زان لێ ده‌کاته‌وه، دوو ئه‌وه‌نده نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ناکورده‌کان لێم تێ نه‌گه‌ن؟یان دیوارێک به‌سه‌ر پێوه‌ندیه‌کانم دا ناکێشێ؟چه‌ند خۆش ده‌بوو به زمانێک که هه‌موو لێم تێ گه‌یشتبان نووسیبام.حه‌یف