هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی زیندوو که نه‌فه‌س ده‌کێشێ، چ به ئۆکسیژێن ، چ به دی ئۆکسیدی که‌ربۆن، فه‌رق ناکا کامیان، ڕۆژێک دادێ، پیر ده‌بێ، نه‌خۆش ده‌ه‌که‌وێ، هه‌ست ده‌کا به‌شێک که له‌شی یان هه‌موو له‌شی وه‌ک جاران کار ناکا و ئێنێرژیه‌کی وای بۆ درێژه‌دانی ڕێگاکه نه‌ماوه.ئه‌وڕۆژانه‌ی نه‌خۆشی،یان هه‌ست به بێ هه‌ستی له‌شت ده‌که‌ی،ڕه‌نگه هه‌م بترسی و هه‌میش بێ سرنج‌دان به ده‌وروبه‌رت بکه‌وێ نێو دونیایه‌کی جیاوازه‌وه، دونیایه‌ک که تێیدا خه‌می ئه‌وه‌ت نه‌مێنێ جوانی یان نا، لاوی یان پیرتر دیاری،خه‌می ئه‌وه‌ت نه‌بێ چی بخۆی یان بۆ شام چی لێ نێی یان له فڵان میوانی‌دا چی له‌به‌ر بکه‌ی، به‌ڵکوو زیاتر خه‌می نه‌فه‌سه‌کانت بێ که به فێڕوو نه‌ڕۆن و نه‌یه‌ن
ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ده‌که‌وی یان له بواری جیسمیه‌وه لاواز ده‌بی و ڕووداوێک ناهێڵێ مێکانیزمی جیسمت وه‌ک جاران کار بکا، تێ ده‌گه‌ی بۆ ده‌بێ بژی و نه‌فه‌س بکێشی، حاڵی هه‌ی چرکه‌کانی ژیان چه‌نده گرینگن و چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش کورتن،ئه‌وکات هه‌ست به جودابوونه‌وه له ژیانی زه‌وی و فڕین بۆ جیهانی ده‌روونت ده‌که‌ی. جیهانێک که که‌س ئاگای له ئازاره‌کانی نیه، تۆ ده‌ڵێی هێشت هه‌یه، تۆ ده‌ڵێی لاوازی، تۆ ده‌ڵێی بێ هه‌ستی و که‌س لێت تێ ناگا و هه‌ستت پێ ناکا چوونکه لاوازی و بێ هه‌ستی تۆ نابیندرێ. ته‌نیا بزه‌یه‌ک، یان جووڵانه‌وه‌ی سه‌رێکه و هیچی تر بۆ ئه‌وه‌ی بزانی لێت تێ گه‌یشتوون
قه‌ت بووه بچیه نێو کۆماوه و بێهۆش بی؟ که ده‌چیه نێو کۆما یان بێهۆش ده‌بی، له ژیانی زه‌وی و مرۆڤه‌کانی و نه‌فه‌سه‌کانی داده‌بڕی و له نێو بوون و نه‌بووندا، له نێوان مان و نه‌ماندا چنگ لێ ده‌ده‌ی و نازانی چنگ له چی ده‌ده‌ی و بۆ، ته‌نیا ده‌زانی ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ی و بژی، نه‌فه‌س نه‌کێشانت به مانای ماڵئاوایی له هه‌موو شتێکه و نابێ ڕاگیرێ
بڵێی ئه‌وده‌م هه‌ست به بوون بکه‌ی یان نرخی نه‌سه‌فه‌کانی ژیانیت باشتر بزانی؟ وابزانه جارێکی تر ده‌رفه‌تی نه‌فه‌س کێشانت بۆ جاری دووهه‌م پێ دراوه، دوایین شانسی ژیانت تاقی که‌وه و بژی
بۆ شلێر