جاری وایه له‌وه‌ی هیچ شتێک له سه‌ر جێگای خۆی نیه و هیچ که‌س له‌سه‌ر شوێنی خۆی، خه‌مناکم، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نیه و بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک له سه‌ر شوێنی خۆی بایه و هه‌موو که‌سێک به پیی توانایی و لێهاتوویی و گه‌وره‌یی دڵی ژیان و هه‌ل و مه‌رجی بۆ ڕه‌خسابا، ئیتر تێکۆشانی بێ وچان بێ مانا ده‌بوو، ئێمه بۆچی و بۆ پێکهێنانی چی و بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ چی هه‌وڵمان بۆ ژیان دابا؟
ئه‌گه‌ر توانیت و بۆت کرا، به‌شی خۆت هه‌وڵ بده ئه‌و شتانه و ئه‌و که‌سانه بخه‌یه سه‌ر شوێن و جێگای خۆیان ، ئه‌گه‌ر جێگا و شوێنه‌که‌یان ده‌زانی،ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وه لێی گه‌ڕێ و خۆت له‌و شت و که‌سانه لاده که له سه‌ر شوێن و جێگای خۆیان نین.