کارخانه‌ی مێشک
ڕؤژێک دانیشتم، هه‌موو ئه‌و که‌ل و په‌لانه، ئه‌و بابه‌تانه، ئه‌و شتانه‌ی له نێو مێشکمدا خه‌ریکی هات و چۆ و ورد بوون و نه‌رم بوون و هاڕاندنن، لێک داوه و به‌سه‌ریان دا چوومه‌وه،ماوه‌یه‌که له پوڵ، کرێ ماڵ،داهات و مووچه‌ی مانگانه‌م زیاتر چی تری تێدا نیه، له ترسی ئه‌وه‌ی سه‌ری مانگ نه‌توانم کرێ ماڵی تێرێز بده‌م یان حیسابه‌که‌م نه‌چێته ژێر سیفر، شه‌وانه زۆر نانووم، زۆر کتێب ناخوێنه‌مه‌وه و کتێبه‌که‌م له لاپه‌ڕه‌ی 214 ماوه‌ته‌وه و زۆری نه‌کردوه.
جاران که‌مێک بیرم له خۆم ده‌کرده‌وه بزانم چیم، بۆ کوێ ده‌ڕۆم، چۆن ده‌ژیم و ده‌بێ چۆن بژیم، بیرم له ده‌ورووبه‌رم ده‌کردوه، له کورده‌کان، ته‌نانه‌ت فریای ئافریقا و ئاسیا و مرۆڤه‌کانی داهاتووش ده‌که‌وتم و خه‌ونم بۆ ده‌دیتن به‌ڵام ئیستا، ژیانی سه‌رده‌می ماشین و پاره، وای لێ کردووم، کارخانه‌ی مێشکمی وا داگیر کردوه که چی تر به‌رهه‌می ره‌نگینی ویستی دڵم لێی نایاته ده‌ر، له ماڵ ده‌گه‌ڕێم، له حیسابی بانکێکه‌م ده‌کۆڵمه‌وه، چی تر وه‌ک جاران له بیری باشترکردنی کاره‌که‌م دانیم، هه‌موو شتێک به دوو کاغه‌ز و ئاسنی پوڵه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌وه‌تا فیلمی نه‌وه‌د و نۆ فرانکیشم بینیوه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خه‌ریکم له جیهانی ماشێن و پول بێزار ده‌بم.
