نه‌ورۆز کاتی تازه بوونه‌وه
نه‌ورۆزه، پیرۆز بێ،ئه‌رێ نه‌ورۆز هی کێێه؟کورده‌کان ده‌ڵێن هی ئێمه‌یه، فارسه‌کان، به هی خۆیانی ده‌زانن، تاجیک و ئه‌فغان و تورکمه‌نستانیه‌کانیش نه‌ورۆز ده‌گرن، که‌مێک ئه‌ولاتر، له تایله‌ند و چین و تایوانیش، مانگێک پێش ئێمه ، له کاتی هاتنی به‌هاریاندا، ساڵ نوێ ده‌که‌نه‌وه.نه‌ورۆز ماڵی هیچ که‌س نیه به‌ڵام بۆ هه‌موو که‌سه، هه‌ر وه‌ک کریسمه‌س که ساڵی نوێی زۆر که‌سه و مڵکی هیچ که‌س نیه. هه‌مووی ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌کان یه‌ک جار ، لانی که‌م یه‌ک جار له ساڵدا نوێ ببنه‌وه و تازه‌گی و نوێیی به ژیان و مێشک و دڵ و روخسار و ماڵ و حاڵیان بده‌ن، چوونکه بێ ئال و گۆڕ و نۆ بوونه‌وه ژیانی بێ مانایه،ته‌حه‌مولی چرکه‌کانیش ئه‌سته‌مه،جا ئه‌وه منیش هه‌وڵم داوه که‌مێک ئاڵ و گۆڕ ساز بکه‌م، ئه‌و مانگه یان مانگه‌که‌ی دیکه،به زوویی، ئه‌گه‌ر ئێستا له ئاڵ و گۆڕ بترسم وه‌ک ئه‌و هه‌موو چرکانه ی ساڵی ڕابردوو ترساوم، ناتوانم ژیانم بۆ خۆم خۆش که‌م، ناتوانم هه‌ڵبچم و گه‌شه بکه‌م، که وایه ناترسم و جارێکی تریش، هه‌وڵی گۆڕینی هه‌موو شتێک له ژیانم ده‌ده‌م، ئه‌وجاره‌یان به ته‌نیا نیم و هاوڕێگایه‌کم له‌گه‌ڵه که یارمه‌تیم ده‌دا.
نه‌ورۆز پیرۆز، ئاڵ و گۆڕ و نوێ بوونه‌وه‌تان پیرۆز، هیوادارم ئه‌وساڵتان وه‌ک هیچ یه‌ک له ساڵانی ڕابردوو نه‌چێ و جیاواز بێ
photo: internet-azarbayjan and torkmanestan novruz

