بنووسن با منیش بنووسم
جاری وایه ده‌ڵێم با بچم شتێک بنووسم به‌شکم بلۆگه‌که‌م ته‌پ و تۆزی له‌سه‌ر نه‌نیشێ، به‌ڵام به داخه‌وه له‌وه‌تا بوومه‌ته سی ساڵ و هه‌ست به پیر بوون ده‌که‌م ، ئیدی ناتوانم پێ به پێی کات و چرکه‌کان بڕۆم و هه‌نگاو هه‌ڵبێنم.زۆر ماندووم،نازانم هی چیه،ماوه‌یه‌که نه‌خۆشم.هه‌رچی ده‌رد و به‌ڵای ساڵی دووهه‌زاروهه‌شت بوو هات بۆ من.هه‌ر پێم کرا بچمه دوکتور،هه‌ست ده‌که‌م جه‌سته‌م زۆر ماندوویه.ئه‌و ماوه‌یه له‌سه‌رکاریش جگه له پشووه فه‌رمیه‌کان هیچ پشوویه‌کیان نه‌دامێ چوونکه تازه ده‌ستم به کار کردوه و ده‌بێ ببێته ساڵێک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست و دڵ بازی بکه‌ن. نازانم جه‌سته‌ی ماندووم له‌گه‌ڵم دێ هه‌تا مانگی ژوئه‌نی داهاتوو یان نا.خه‌ریکه وه‌ک سه‌ره‌ژن ده‌چم بۆ سه‌ردانی ژنانی دۆست و ئاشنا وا تازه منداڵیان ده‌بێ و دۆستانی نزیکمان خه‌ریکن یان زماوه‌ند ده‌که‌ن-ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه به سه‌ری پیری-یان منداڵیان ده‌بێ و یان ماڵ ده‌کڕن و وه‌ک که‌یخودا پێمان ده‌کرێ کادۆ بکڕین و سه‌ریان بده‌ین.ئه‌ویش منی وه‌حشی که له خۆم زیاتر که‌سم له مارسێی نه‌ده‌دی.جاری وایه وه‌ک ئه‌وشۆ ماندووم.ماڵ گوێستنه‌وه،کار گۆڕین،تێکه‌ڵ ژیانی هاوبه‌ش بوون،نه‌خۆش که‌وتن،هه‌مووی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ماندووی کردووم.پێم خۆشه بگه‌ڕێمه‌وه نیس،دوو حه‌فته‌یه‌ک له‌وێ هه‌ناسه‌ی راحه‌ت هه‌ڵکێشم و هه‌تا ده‌توانم هیچ نه‌که‌م،که‌س نه‌بینم و ته‌نیا بخه‌وم و به‌س.
ئیدی زۆر که‌م دێمه بلۆگستان،خه‌ڵک ئاوا وه‌ک خۆم بێ ده‌نگ ده‌بینم خه‌مناک ده‌بم،جاروبار بنووسن با منیش روحی نووسینم تێدا نه‌مرێ.له‌گه‌ڵ ژنێکی جووله‌که بوومه‌ته دۆست.نیگارکێشه،من و ئه‌و و کوڕێکی مه‌سیحی پێکه‌وه داده‌نیشین، جاروبار باسی ئه‌وین و ئه‌وینداری مرۆڤه‌کان ده‌که‌ین.سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر سێکمان ئه‌ویندارین،زۆر چاک له‌یه‌ک ده‌گه‌ین.بۆخۆشم پێم سه‌یره چۆن له‌گه‌ڵ یه‌ک سازاوین،زۆرمان جیاوازی له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌یه به‌ڵام چوونکه هه‌ر سێکمان له ئارامی و ئاشتی ده‌گه‌ڕێن و تینووی ئه‌وینین، یه‌کمان خۆش ده‌وێ.ئه‌رێ ئه‌گه‌ر ئارامی و ئاشتی ئه‌وه‌نده هاسانه چۆنه جیهان ئه‌وه‌نده پێچه‌ڵه پووچه؟ .