ئهرێ دایکی تۆش ئهوهنده مهزلوومه؟دایکی تۆش وا ماندوو و لاوازە؟دایکی من نەخۆشە،زۆر لاوازە،ئیدی هیچ ناتوانێ بخوا،کە بە تەلەیفون دەنگی منی گوێ لێ دەبێ دەگری،چاوەکانی سوێی نەماوە،دەستەکانی دەلەرزن؛ دایکی من پیر نیە، من کچە گەورەکەیم،55 ساڵە،بەڵام وەک پیرە ژنێکی 90 ساڵی ئێرە شکاوەتەوە، دڵیم بۆی دەسووتێ، نەخۆشە، دەست بە داوێنی هەموو خودایەک بووم بۆ ئەوەی زوو چاک بێتەوە، خودایەک کە دایکی من نەخۆش دەخا خودا نیە، دڵی نیە، ئەرێ دایکی تۆش ئەوەندە مەزلومە؟دڵم تەنگە