ده‌زانی دڵم بۆ چی ته‌نگ بووه؟ بۆ ماچێکی برا بچووکه‌که‌م که له باوه‌شی مندا گه‌وره بوو و لالاییم بۆخۆم و بۆ ئه‌و ده‌گووت ئه‌و کاتانه‌ی هه‌ردوکمان خه‌ومان ده‌هات و دایکم دیار نه‌بوو لالاییمان بۆ بڵێ
ده‌زانی دڵم بۆ چی ته‌نگ بووه؟ بۆ ده‌نگی قاقای بابم وا ژووره‌که‌ی پڕ ده‌کرد له پیاوی خۆش خه‌نده‌ی وه‌ک خۆی و ئه‌وه‌نده‌یان له‌سه‌ر قه‌ڵاندۆش داده‌دانم و قسه‌ی خۆشیان بۆ ده‌کردم که پێم خۆش نه‌بوو ئه‌و مه‌جلیسه‌یان ته‌واو بێ
ده‌زانی دڵم بۆ کێ ته‌نگ بووه؟ بۆ خوشکم وا نه‌مده‌توانی لێی جودا بمه‌وه و بچمه قوتابخانه، نه‌مده‌توانی لێی جودا بمه‌وه و بچمه ده‌بیرستانێکی دیکه، نه‌مده‌توانی لێی جودا بمه‌وه و بچمه زانکۆی شارێکی تر و ئاخری وایان لێک جودا کردینه‌وه که ته‌نانه‌ت ناتوانین به ساڵانیش یه‌کتر ببینین
ده‌زانی دڵم بۆ چی ته‌نگ ده‌بێ؟ بۆ گۆرانیه‌کانی سه‌ر لێوی دایم که پڕ بوون که خه‌ون و پێکه‌نینی به دزیه‌وه و غه‌م و شادی و گریان،بۆ ئه‌و گۆرانیانانه‌ی شه‌رمیان له منی منداڵیش ده‌کرد و به زۆر ده‌هاتنه سه‌ر لێوی دایکی شه‌رمێونی من
دڵم بۆ منداڵی خۆم و گه‌وره‌یی براکه‌م ته‌نگ بووه که نه‌متوانی بیبینم چۆن گه‌وره بوو و بوو به پیاو